سەردێڕ:

ئێن ئاڕ تی بەدواداچوون بۆ هاوسەرگیریی پیاوێک لەگەڵ کچێکی ١٣ ساڵ دەکات

فۆتۆ: 
2020-11-29

18814 جار خوێندراوەتەوە

ئەو پیاوەی باس لەوە دەکرا هاوسەگیریی لەگەڵ کچێکی ١٣ ساڵان کردووە، رەتیدەکاتەوە ئەو هەواڵە راست بێت و دەڵێت، هاوسەرگیریی لەگەڵ ئەو کچەدا نەکردووە.

بەڵام چالاکوانێکی بواری ژنان دەڵێت، زانیاری هەیە کە ئەو کچە تەمەنی ١٣ ساڵە و لە جیاتی قەرز دراوەتە مەهدی و رۆژی هەینی رابردووش گواستراوەتەوە و بووەتە ژنی چوارەمی ئەو پیاوە.

مەهدی ناسر دانیشتوی هەولێرە سێ هاوسەری هەیە، ئەوە رەتدەکاتەوە ئەو کچەی وێنەی لەگەل گرتووە هاوسەری چوارەمی بێت و لە جیاتی قەرز وەری گرتبێتەوە.

دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤیش لە هەرێمی کوردستان دەڵێت، تا ئێستا مارەکردنی کچی تەمەن ١٨ ساڵ لە هەرێمی کوردستان هەیە بەڵام رێژەکەی زۆر نییە و چەند حالەتێکە.

بەپێی ماددەی هەشت لە یاسای باری کەسێتی عیراقی، رێگە دراوە لە تەمەنی ١٥ ساڵی کچ هاوسەرگیری بکات، ئەویش لە چەند حالەتێکی جیاواز و بەو مەرجەی وەلی ئەمرەکەی رازی بێت و سەرەتا داداگا رێگای پێ بدات پاشان مارە بکرێت.