سەردێڕ:

وێنە.. ماوەی پێنج رۆژە لە زاخۆ دوو خوشک بێسەروشوێنن

فۆتۆ: 
2020-11-29

6600 جار خوێندراوەتەوە

بۆ ماوەی پێنج رۆژە دوو کچی منداڵ لە قەزای زاخۆ لە کاتی کارکردندا ونبوون و سەرەڕای گەڕان و بەدواداچوون بە دوایاندا هێشتا بێ سەروشوێن.

خانەوادەی ئەو دوو کچە بە ئێن ئاڕ تییان رایگەیاند، بۆ ماوەی دوو ساڵە ئەو دوو کچە لەگەڵ باوکیان کاری فرۆشتنی کلێنس دەکەن، لە رۆژی ٢٤ی ئەم مانگەوە کە چوونەتە سەر کار لە ئێوارەدا نەگەڕاونەتەوە و سەرەڕای گەڕان و بەدواداچوونەکان بە دوایاندا تا ئێستا بێ سەروشوێنن. 

باسیان لەوەشکرد، ئەو دوو کچە خەڵکی شاری دێرکی رۆژئاوای کوردستانن و لە زاخۆ نیشتەجێبوون، ناویان ئیناز بەدەل و رەهەف بەدەلە و یەکێکیان تەمەنی ١١ ساڵ و ئەویدیکەشیان ٩ ساڵە.

ئاماژەیان بەوەشكرد، بەڕێوبەرایەتی نەهێشتنی تاوانی زاخۆ لەسەر دیارنەمانی ئەو دوو خوشکە ئاگادارکراوەتەوە، بەڵام تا ئێستا هیچ زانیاریەکیان لەسەریان نییە.

هاوکات، پۆلیسی دهۆک دەربارەی ئەو رووداوە بە ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، پێشتر ئەو دوو کچە ونبوون و دوای گەڕان بەدوایاندا دۆزراونەتەوە و رادەستی ماڵی خۆیان کراونەتەوە،  بۆ ئەمجارەش بەردەوامن لە گەڕان و بەدواداچوون بەدوایاندا.