سەردێڕ:

وێنە.. وردەکاری و شوێنی کوژرانی زانا ئەتۆمیەکەی ئێران

پەنجەی تۆمەت بۆ ئیسرائیل رادەکێشرێت
فۆتۆ: 
2020-11-27

43009 جار خوێندراوەتەوە

میدیاکانی ئێران بڵاویانکردەوە، چەند کاتژمێرێک لەمەوبەر موحسین فەخری زادە کە یەکێکە لە زانایانی ئەتۆمی ئەو وڵاتە لە دەوروبەری تارانی پایتەختدا "تیرۆرکراوە" و بۆ ئەوەش، پەنجەی تۆمەت بۆ ئیسرائیل رادەکێشرێت.

میدیاکانی ئێران وێنەی چەند ساتێک دوای کوژرانی موحسین فەخری زادەیان بڵاوکردووەتەوە و تێیدا دەردەکەوێت، کە چەندین فیشەک بە جامی ئۆتۆمبێلەکەیەوەتی و خوێنێکی زۆریش لەو ناوەدا رژاوە.

لەگەڵ ئەوەشدا، بەپێی راپۆرتەکان، پێش ئەوەی تەقە لە ئۆتۆمبێلەکەی فەخری زادە بکرێت، تەقینەوەیەک بۆ ئۆتۆمبێلەکەی دانراوە و خەڵکی ناوچەکەش دەنگەکەیان بیستووە.

لەبەرئەوەی ساڵی ٢٠١٨ بنیامین ناتانیاهۆی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە لێدوانێکیدا وتویەتی، "ئەم ناوەتان لەبیر بێت، فەخری زادە"، ئەوا میدیاکانی ئێران پەنجەی تۆمەت بۆ تەلئەبیب رادەکێشن.

موحسین فەخری زادە کێیە؟
Iran's nuclear scientist Fakhrizadeh assassinated near Tehran

خەڵکی مەهابادی ئەسفەهانە و ساڵی ١٩٥٨ لەدایکبووە.

پێشتر فەرماندەیەکی باڵای سوپای پاسداران بووە.

لە ساڵی ٢٠٠٠ەوە ناوی وەک یەکێک لە زانایانی ئەتۆمی ئێران هێنراوە.

لە ساڵی ٢٠٠٧ەوە ناوی خراوەتە لیستی سزاکانی ئەنجومەنی ئاسایشەوە.

بە سندوقی رەشی بەرنامە ئەتۆمیەکەی ئێران دادەنرا.

پێشتر فۆرێن پۆڵەسی وەک یەکێک لە ٥٠٠ کەسایەتی بەهێزی جیهان ناویبردووە.

لە نێوان ٢٠٠٤ بۆ ٢٠١١ کەمتر دەرکەوتووە.

وۆڵستریت ئاماژەی بەوەکردووە، کە چەند ساڵێکە ناوەندێکی توێژینەوەی لە باکوری تاران دامەزراندووە.

ئەمڕۆ ٢٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠، لە هێرشێکی چەکداریدا لە نزیک تاران کوژرا.