فۆتۆ:
2020-11-27
8425 جار خوێندراوەتەوە
میدیاکانی ئێران بڵاویانکردەوە، چەند کاتژمێرێک لەمەوبەر موحسین فەخری زادە کە یەکێکە لە زانایانی ئەتۆمی ئەو وڵاتە لە دەوروبەری تارانی پایتەختدا "تیرۆرکراوە"، بەڵام رێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران هەواڵەکەی رەتکردەوە.

میدیاکانی ئێران ئاماژەیان بەوەشکردووە، کە موحسین فەخری زادە لە ناوچەی ئابسەرد دەماوەندی پارێزگای تاران "تیرۆرکراوە" و لەگەڵیشیدا، هاوکارێکی بریندارکراوە.
لەلایەکی دیکەوە، وتەبێژێک بەناوی رێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران هەواڵەکەی رەتکردەوە و رایگەیاند، کە هیچ ئەندامێکیان نەکوژراوە.
موحسین فەخری زادە یەکێک بوو لەو کەسایەتیانەی کە ئەمریکا سزای بەسەردا سەپاندبوو. هاوکات، گەشتکردنی بۆ زۆرێک لە وڵاتان لێ قەدەغەکرابوو.
ئەو زانا ئێرانییە پێشتر لەلایەن بنیامین ناتانیاهۆی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیلەوە ناوی هێنراوە، هاوکات میدیاکانی ئەو وڵاتە باسیان لەوەکردبوو، کە جارێک هەوڵی کوشتنی دراوە، بەڵام هەوڵەکە شکستیهێناوە.