فۆتۆ:
2020-11-27
1660 جار خوێندراوەتەوە
بەڕیوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان رایگەیاند، لەسەر رێگای کەلار - خانەقین لە پێکدادانی سێ ئۆتۆمبێلدا سێ کەس گیانیان لەدەستدا و دوو کەسی دیکەش برینداربوون.
بەڕیوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان رایگەیاند، لەسەر رێگای کەلار - خانەقین لە نزیک گوندی تۆپ عەسکەری بەهۆی پێکدادانی سێ ئۆتۆمبێل لەجۆری توێتا و بارهەڵگر سێ کەس گیانیان لەدەستدا، دەشڵێت، هەر لەو رووداوەدا دوو کەسی تریش برینداربوون.
ئەوەش خراوەتەڕوو، لەئێستادا لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستیپێکردووە و دوو بریندارەکەش بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتنی کەلار گواستراونەتەوە.

