سەردێڕ:

تەرمی مامۆستایەک لە رەواندز دۆزرایەوە

فۆتۆ: 
2020-11-27

10404 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی رەواندز رایگەیاند، تەرمی مامۆستایەک لە شوێنێکی نزیک ماڵەکەی خۆی دۆزراوەتەوە، دەشڵێت، بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان گومان دەکرێت رووداوەکە خۆکوژی بێت، بەڵام لێکۆڵینەوەکانی پۆلیس لەوبارەوە بەردەوامە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی رەواندز رایگەیاند، ئەمڕۆ هەینی، كاتژمێر ١٢ و ١٥ خولەکی نیوەڕۆ ئاگاداركرانەوە لەوەی هاوڵاتییەک، کە پیشەی مامۆستایە لە ژوورێکی بەخێوکردنی پەلەوەر لە نزیک ماڵەکەی خۆی لە رواندز تەرمەکەی دۆزراوەتەوە.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، هاوڵاتییەکە ناوی (ح، س، م)بووە و لە دایکبووی ساڵی ١٩٨٦ بووە و لەگەڵ تەرمی هاوڵاتییەکەشدا چەکێکی جۆری کڵاشنکۆفیش دۆزراوەتەوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، لەئێستادا لەسەر فەرمانی دادوەر تەرمەکە رەوانەی پزیشکی داد کراوە، دەشڵێت، بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان گومان دەکرێت رووداوەکە خۆکوژی بێت، بەڵام لێکۆڵینەوەکانی پۆلیس لەوبارەوە بەردەوامە.