سەردێڕ:

جێگری پارێزگاری موسڵ: تا ناوەڕاستی مانگی داھاتوو ھەموو کەمپەکان دادەخرێن

فۆتۆ: 
2020-11-27

1254 جار خوێندراوەتەوە

جێگری پارێزگاری موسڵ رایگەیاند، تا ناوەڕاستی مانگی داھاتوو ھەموو کەمپەکان دادەخرێن، بەڵام بەشێک لە دانیشتوانی نێو کەمپەکان کەسوکاری داعشن و مەترسین بۆ سەر ئاسایشی موسڵ.

رەفعەت سمو جێگری پارێزگاری موسڵ، بە ماڵپەڕی پارتی راگەیاندووە، سەرۆکوەزیرانی عێراق، بڕیاری دەرکردووە تا ١٥ی مانگی داھاتوو ھەموو کەمپی ئاوارەکانی شەڕی داعش دابخرێن و ئەوانیش لە سنوری موسڵ ژمارەیەک کەمپیان ھەیە، وەک کەمپی حەمام عەلیل و گەیارە و شورا و چەند کەمپێکیش لە ھەرێمی کوردستانن، هەموویان دادەخرێن و پرۆسەی داخستنی کەمپەکان دەستیپێکردووە.

باسی لەوەشکردووە، کێشەی سەرەکی ئەوان لە داخستنی کەمپەکان خێزانەکانی داعشن لەنێو ئەو کەمپانەدا، چونکە ناتوانن بگەڕێنەوە شوێنی خۆیان و پێویستیشە ئەوانە لەژێر چاودێریی دەزگای ئەمنی و ھەواڵگەریی عێراق بن.

ئاماژەی بەوەشکردووە، خەڵکی نێو کەمپەکان خەریکی چۆڵکردنن، بەڵام زۆربەیان دەچنە ناو سەنتەری شاری موسڵ بەهۆی ئەوەی ناوچەکانی پارێزگای نەینەوا لە رووی ئەمنی و خزمەتگوزارییەوە سەقامگیر نین بۆ ژیان و گەڕانەوەی خەڵکەکەی.

لە ساڵی ٢٠١٤دا، داعش هێرشیکردە سەر پارێزگای نەینەوا و بەوهۆیەوە سەدان هەزار کەس ئاوارە بوون.