فۆتۆ:
2020-11-27
21580 جار خوێندراوەتەوە
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان نیمچەهەور دەبێت و لە ناوچە جیاجیاکاندا نمە باران دەبارێت، هاوکات، لە ناوچە شاخاویە سنورییەکان بەفرێکی کەم لە دەبارێت.
بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ لە هەولێر بەرزترین پلەى گەرما ١٧ پلە و نزمترین ١٢ پلە دەبێت، لە سلێمانى ١٦ بە نۆ و دهۆک ١٥ بە شەش و کەرکوک ١٧ بە ١٢ پلە دەبێت.
سبەی، لە هەولێر بەرزترین پلەى گەرما ١٨ پلە و نزمترین ١٢ پلە دەبێت، لە سلێمانى ١٧ بە ١٠ پلە، دهۆک ١٦ بە هەشت کەرکوکیش ١٩ بە ١٣ پلە دەبێت.



