سەردێڕ:

ترەمپ بەم مەرجە کۆشکی سپی جێدەهێڵێت

فۆتۆ: 
2020-11-27

13658 جار خوێندراوەتەوە

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئێستای ئەمریکا رایگەیاند، لەکاتێکدا کۆشکی سپی جێدەهێڵێت ئەگەر دەستەی هەڵبژاردنەکان دەنگ بە بایدن بدەن، دەشڵێت، ئامادە نییە لە مەراسیمی رادەستکردنی دەسەڵاتدا تەوقەبکات.

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا تایبەت بە جەژنی سوپاسگوزاری لەلایەن رۆژنامەوانێکەوە پرسیاری لێکرا، ئەگەر دەستەی هەڵبژاردنەکان دەنگ بە بایدن بدەن لەوکاتەدا لە کۆشکی سپی دەمێنێتەوە؟ لە وەڵامدا دڵنیایی ئەوەیدا کە پابەندە بە بڕیاری ئەوانەوە، وتیشی، "بابەتی زۆر ماوە تاوەکو ٢٠ی کانوونی دووەم یەکلایی ببێتەوە."

ترەمپ باسی لەوەشكرد، "داننان بە شکست ئاسان نییە"، دەشڵێت، "لە هەڵبژاردنەکانی ئەمریکادا ساختەکردنی زۆر هەبووە."

دۆناڵد ترەمپ راشیگەیاند، ئامادەنییە لە مەراسیمی رادەستکردنی دەسەڵات بە بایدن تەوقەبکات.

ئەوەش لە کاتێکدایە، لە ٣ی ئەم مانگەدا هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا بەڕێوەچوو و پاش دوو رۆژیش لە هەڵبژاردنەکان، میدیاکانی ئەمریکا سەرکەوتنی بایدنی کاندیدی دیموکراتەکانیان راگەیاند، بەڵام تاوەکو ئێستاش ترەمپ دان بە ئەنجامەکاندا نانێت.