سەردێڕ:

ڤیدیۆ.. لە بەغدا گروپی رەبعەڵا ھەڵدەکوتنە سەر سەنتەرێکی مەساج

فۆتۆ: 
2020-11-27

28288 جار خوێندراوەتەوە

بەپێی گرتەیەکی ڤیدیۆیی، کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوبووەتەوە، ژمارەیەک ئەندامی گروپی رەبعەڵا هێرشیانکردووەتە سەر سەنتەرێکی مەساج لە بەغدا و بە تێڵا لە بەشێک کارمەندەکان دەدەن، کە ژنیشیان تێدایە و دواتریش بیناکەیان سوتاندووە.

سەنتەرەکە ناوی "شیلان" بووە و لە ناوچەی کەرادەی بەغدادا بووە و تایبەتە بە مەساج، کە ئەندامانی ئەو گروپە هێرشدەکەنە سەری و لە کەسانی ناو سەنتەرەکەش دەدەن.

لەوبارەوە، بەرگریی شارستانی گشتی بەغدا رایگەیاندووە، تیمەکانیان توانیویانە ئاگرەکە کۆنتڕۆڵبکەن و هیچ زیانێکی گیانی لە رووداوەکەدا نەبووە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، گروپی رەبعەڵا بە گروپێکی نزیک لە حەشدی شەعبی دادەنرێت و لەماوەی رابردوودا ئاماژەیان بەوەکردبوو، "رێگەنادەین یانە و سەنتەرەکانی مەساج لە بڵاوکردنەوەی بەدڕەوشتی بەردەوامبن."