فۆتۆ:
2020-11-26
826 جار خوێندراوەتەوە
بەگوێرەی داتای نەتەوە یەکگرتووەکان، زیاتر لە سێ ملیار مرۆڤ لە سەرانسەری جیهاندا لە ئاوی خواردنەوەی خاوێن بێبەشن.
ماڵپەڕی گاردیانی بەریتانی بڵاویکردەوە، کو دۆنگیو بەڕێوبەری گشتی رێکخراوی خۆراک و کشتوکاڵی سەر بە نەتەوەیەکگرتوەکان هۆشداریداوە لەوەی کە زیاتر لە سێ ملیار کەس بەهۆی زیادبوونی خواست و خراپ بەڕێوەبەردنی جیهان و سیستمی کشتوکاڵییەوە، بەدەست کەمئاوی و برسێتییەوە دەناڵێنن.
وتیشی، "پیویستە هەنگاوی جددی و پێویست بگرینەبەر بۆ دابینکردنی ئاوی خواردنەوەی پێویست و هەروەها راگرتنی هاوسەنگی لەنێوان بڕی ئاوی بەردەست و بڕی داخوازی بۆ بەکارهێنانی ئاو لەلایەن خەڵکییەوە".
ئەمەش لەکاتێکدایە، مرۆڤایەتی هاوار و ناڵەی بەدەست ڤایرۆسێکەوەیە (کۆرۆنا) کە لە ماوەی نزیکەی یەک ساڵی بڵاوبوونەوەیدا بووەتە هۆی گیانلەدەستدانی کەمتر لە ملیۆن و نیوێک کەس و لە ئایندەیەکی نزیکیشدا ڤاکسینەکەی بەردەست دەبێت.