سەردێڕ:

هۆکاری دروستبوونی لافاو لە سلێمانی چییە؟

فۆتۆ: 
2020-11-26

6217 جار خوێندراوەتەوە

وتەبێژی بەرگری شارستانی سلێمانی رایگەیاند، نەبوونی دەرچە (مەنهۆڵ)ی پێویست و پاکنەکردنەوەی هەندێکیان و زێدەڕۆیی هەندێک شوێن هۆکارن بۆ دروستبوونی لافاو لەسەر شەقامە سەرەکییەکانی شارەکەدا.

رێکان جەمال وتەبێژی بەرگری شارستانی سلێمانی بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، هۆکاری دروستبوونی لافاو لەسەر شەقامە سەرەکییەکانی شاری سلێمانی جۆراوجۆرن.

راشیگەیاند، هەندێک لە شوێنەکان دەرچەی پێویستیان بۆ دروستنەکراوە. دەشڵێت، هەندێک  شوێن دەرچەکانی گیراون و پاکنەکراونەتەوە.

ئەوەشی خستەڕوو، لە هەندێک شوێن بەهۆی زێدەڕۆییەوە کە کراوەتە سەر موڵکی گشتی دەرچەکان گیراون و پڕکراونەتەوە.

ئاماژەی بەوەشدا، بەهۆی دروستبوونی لافاوەکەوە، سه‌رجه‌م تیمه‌كانیان خستووه‌ته‌ ئاماده‌باشییه‌وه‌ و داوا لە هاوڵاتیانیش دەکەن کە بەبێ هۆکاری گرنگ لە ماڵەکانیان نەیەنەدەرەوە.

ئەمەش لەکاتێکدایە، ئەمڕۆ بەهۆی بارینی رێژەیەکی زۆر لە باران لافاو لە چەند گەڕەک و ناوچەیەکی شاری سلێمانی دروستبوو. هاوکات، جگە لە زیانی ماددی بەجۆرێک ئاو چووە ناو هەندێک لە ماڵەکانەوە، هیچ زیانێکی گیانی نەبوو.