سەردێڕ:

وەزیری دەرەوەی عێراق: پێشنیازی رێکەوتنمان لەگەڵ ئیسرائیل بۆ نەکراوە

فۆتۆ: 
2020-11-26

1373 جار خوێندراوەتەوە

وەزیری دەرەوەی عێراق رایگەیاند، پێشنیازی رێککەوتن لەگەڵ ئیسرائیل نەخراوەتە بەردەم وڵاتەکەی و کێشەی فەڵەستین پەیوەندی بە سیاسەتی دەرەوەی وڵاتەکەیەوە نییە، بەڵکو بەشێکە لە سیاسەتی ناوخۆ و کۆمەڵگەی عێراقی پاڵپشتی فەڵەستینییەکان دەکات.

فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق بە ئاژانسی سپوتنیکی روسی راگەیاندووە، کۆمەڵگەی عێراقی تێڕوانینی جیاوازی هەیە بۆ کێشەی فەڵەستین، لە راستیدا، ئەو کێشەیە تەنیا پەیوەست نییە بە سیاسەتی دەرەوە، بەڵکو بەشێکە لە سیاسەتی ناوخۆی عێراق کە هاوسۆزی بۆ فەڵەستینیەکان هەیە.

ئەمە لە کاتێکدایە، بەمدواییانە هەریەك لە ئیماڕات و بەحڕەین و سودان رێککەوتنیان لەگەڵ ئیسرائیل کرد، بەپێی راپۆرتەکانیش بێت، پێشبینیدەکرێت هەریەک لە سعودیە، قەتەر و مەغریبیش رێککەوتن لەگەڵ تەلئەبیب واژۆبکەن.