سەردێڕ:

​لە کەربەلا ئەنجامی پشکنینی کۆرۆنا ساختە دەکرێت

فۆتۆ: 
2020-11-26

1417 جار خوێندراوەتەوە

ئاژانسی هەواڵگری و لێکۆڵینەوەی فیدراڵی عێراق رایگەیاند، لە پارێزگای کەربەلا دەستیان بەسەر چەند کۆمپانیایەکی گەشتیاریدا گرتووە کە ئەنجامی پشکنینی پزیشیکی کۆرۆنایان بۆ ئەو گەشتیارانەی دەچنە دەرەوەی وڵات ساختە کردووە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئاژانسی هەواڵگری و لێکۆڵینەوەی فیدراڵی عێراق لە راگەیاندراوێکیدا بڵاویکردەوە، بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری لە بەشی گەشتیاری کەربەلا توانیویەتی دەست بەسەر چەند کۆمپانیایەکدا بگرێت کە ئەنجامی پشکینینی پزیشکی کۆرۆنایان بۆ ئەو گەشتیارانە ساختە کردووە کە بەنیازبوون گەشت بۆ دەرەوەی عێراق بکەن.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ساختەکردنی ئەنجامی پشکنینی کۆرۆنا لەبەرامبەر بڕێک پارە بووە بێ ئەوەی گەشتیارەکە سەردانی هیچ بنکە و تاقیگەیەکی تەندروستی کردبێت.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، ئەنجامی پشکینینەکان واژۆ و مۆری ساختەی چەند بەڕێوەبەرێکی فەرمانگەی تەندروستی پارێزگاکەی لەسەرە.