سەردێڕ:

بەرگری شارستانی سلێمانی: ٣٠ کچی مێرمنداڵمان لە لافاوەکەی ئەمڕۆدا رزگارکرد

فۆتۆ: 
2020-11-26

18184 جار خوێندراوەتەوە

وتەبێژی بەرگری شارستانی سلێمانی رایگەیاند، لە گەڕەکی قڕگەی شارەکە، ئاو چووەتە ناو یاریگایەکی وەرزشی و توانیویانە ٣٠ کچی تەمەن ١٢ بۆ ١٣ ساڵ رزگاربکەن کە بەهۆی لافاوەکەوە گیریان خواردبوو.

رێکان جەمال، وتەبێژی بەرگری شارستانی سلێمانی بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، جگە لەوەش، دوو ئۆتۆمبێلی هاوڵاتیان، کە خەریکبووە ئاو بیانبات، لەناو لافاوەکەدا دەرهێناوەتەوە.

وتیشی، کە تاوەکو ئێستا زیانی گیانی لە لافاوەکانی سلێمانیدا نەبووە و ئیستاش سەرقاڵی چۆڵکردنی چەند هۆڵێکن لە گەڕەکی سەرچنار کە ئاویان تێچووە.

پێشتر، وتەبیژی بەرگری شارستانی سلێمانی بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لە گەڕەکی قڕگە و چەند شوێنێکی دیکەی شارەکەدا لافاو دروستبووە و ئاو چووەتە ناو هەندێک لە ماڵەکانەوە. هاوکات، سەرقاڵی ئەنجامدانی رێکارەکانن بۆ هاوکاری هاوڵاتیان و رێکردنەوەی لافاوەکە بۆ ناو مەنهۆڵەکان.

وتیشی، بەهۆی دروستبوونی لافاوەکەوە، سه‌رجه‌م تیمه‌كانیان خستووه‌ته‌ ئاماده‌باشییه‌وه‌ و داوا لە هاوڵاتیانیش دەکەن کە بەبێ هۆکاری گرنگ لە ماڵەکانیان نەیەنەدەرەوە.

ژاڵە محەمەد، سلێمانی