سەردێڕ:

ئەنجامى وەرگرتن لە زانکۆ و پەیمانگا تایبەتەکان راگەیەنرا

فۆتۆ: 
2020-11-22

3885 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی خوێندنی باڵا ئەنجامی وەرگرتنی خوێندکاری لە زانکۆ و پەیمانگا تایبەتەکان راگەیاند و تیایدا هاتووە، ١٤ هەزار و ٣٩٤ خوێندکار لەو زانکۆ و پەیمانگایانە وەرگیراون.

تۆی خوێندکار دەتوانیت لێرەوە ئەنجامی وەرگرتنت لە زانکۆ و پەیمانگا تایبەتەکان وەربگریتەوە.

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ئەنجامی وەرگرتنی خوێندکارانی لە زانکۆ و پەیمانگا تایبەتەکان بڵاکردەوە و تیایدا باس لەوەدەکات، "تەنها ٥٠٪ی پلانى وەرگرتن لە زانکۆ و پەیمانگا تایبەتەکان پڕبووەتەوە و ١٤ هەزار و ٣٩٤ قوتابى/خوێندکار لە زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکانى هەرێمی کوردستان وەرگیراون."

ئاماژە بەوەشكراوە، "راگەیاندنى ئەنجامى وەرگرتنى قوتابیان/ خوێندکاران لە زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکان هاوکاتە لەگەڵ بڕیارى ئەنجومەنى وەزارەتى خوێندنى باڵا تایبەت بە کەمکردنەوەى کرێى خوێندنی زانکۆ و پەیمانگا تایبەتەکانى هەرێمی کوردستان بەڕێژەى ٪١٠ – ٪٢٠، کە بەم جۆرەیە:

- ئەو زانکۆیانەى دەکەونە گروپى B بریتین لە زانکۆکانى (تیشکى نێودەوڵەتى – جیهانى هەولێر – گەشەپێدانى مرۆیى – نەورۆز – کۆمار بۆ زانست و تەکنەلۆجیا) بەڕێژەى ٪١٠ کرێى خوێندنیان کەمدەکرێتەوە.

- ئەو زانکۆیانەى دەکەونە گروپى C بریتین لە زانکۆکانى (جیهانى سلێمانى – لوبنانى فەرەنسى – نۆولیج – جیهانى دهۆک) بەڕێژەى ٪١٥ کرێى خوێندنیان کەمدەکرێتەوە.

- ئەو زانکۆیانەى دەکەونە گروپى D بریتین لە زانکۆکانى (کاسۆلیک – هەولێرى نێودەوڵەتى - بەیان) بەڕێژەى ٪٢٠ کرێى خوێندنیان کەمدەکرێتەوە.

- سەرجەم پەیمانگا تایبەتەکان و کۆلێژە زانکۆییەکان بەڕێژەى ٪٢٠ کرێى خوێندنیان کەمدەکرێتەوە.