سەردێڕ:

پۆلیسی گەرمیان: کچێک لەلایەن سێ برایەوە هەڵواسرا

فۆتۆ: 
2020-11-22

21647 جار خوێندراوەتەوە

پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند، بە تۆمەتی هەڵواسینی ژنێک، چوار کەس دەستگیرکراون، کە سیانیان برای کوژراوەکەن و دانیان بە تاوانەکەیاندا ناوە.

پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند، "ئێوارەی رۆژی هەینی رابردوو ٢٠ی ١١ی ٢٠٢٠، لەگەڕەکی شارەوانی دووی قەزای کەلار، ئافرەتێک بەناوی (م - ا - م ) لەدایکبووی ١٩٩٤ لەماڵەکەی خۆیدا بە هەڵواسراوی دۆزرایەوە، کە گیانی لەدەستدابوو."

ئاماژەی بەوەشکردووە، "بەئامادەبونی دادوەری لێکۆڵینەوەی کەلار و بەڕێوەبەری بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی گەرمیان لێکۆڵینەوە لەشوێنی رووداوەکە کراو تەرمی ناوبراو بەمەبەستی پشکنین رەوانەی پزیشکی دادوەری قەزای کەلار کرا."

ئەوەش خراوەتەڕوو، "چوار تۆمەتبار دەستگیرکراون، کە سێ کەسیان برای کوژراوەکەن و دوای لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا دانیانناوە بەتاوانەکەدا، کەبەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتیەوە ئەوتاوانەیان ئەنجامداوە."

راشیگەیاندووە، "لەئێستادا بەبڕیاری دادوەرو بەپێی مادەی ٤٠٦ تۆمەتباران بەندکراون."