سەردێڕ:

بۆ دووەم رۆژ لەسەر یەک لە عێراق ژمارەی چاکبووانی کۆرۆنا زیاترە لە توشبووان

فۆتۆ: 
2020-11-22

719 جار خوێندراوەتەوە

لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، لە عێراق هەزار و ٧٦٦ حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا و دوو هەزار و ٤١٢ چاکبوونەوە و ٣٣ گیانلەدەستدان تۆمارکراوە، لە عێراق ژمارەی چاکبووان لە توشبوون بە کۆرۆنا زیاترە.

ئەمڕۆ یەکشەممە، وەزارەتی تەندروستیی عێراق رایگەیاند، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا هەزار و ٧٦٦ حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکراون و لەو ژمارەیەش، ٤٩٥ حاڵەتیان دەکەونە هەرێمی کوردستانەوە.

ئەو ٤٩٥ حاڵەتەی هەرێمی کوردستان بەجۆرێکە هەولێر ١٩٣، سلێمانی ١٨٩ و دهۆکیش ١١٣ حاڵەت لەخۆدەگرێت.

تەندروستی عێراق دەشڵێت، دوو هەزار و ٤١٢ کەس لە نەخۆشییەکە چاکبوونەتەوە، کە ٤٢٤ حاڵەتیان دەکەونە هەرێمەوە بەجۆرێک هەولێر ١١٦ سلێمانی ٧٩ و دهۆکیش ٢٢٩ حاڵەتی چاکبوونەوە لەخۆدەگرێت.

تەندروستی عێراق باسی لەوەشکردووە، ٣٣ کەس بە نەخۆشییەکە گیانیان لەدەستداوە کە ١٧ حاڵەتیان لە هەرێمدان بەجۆرێک لە هەولێر سێ، سلێمانی ١٠ و دهۆک چوار حاڵەت لەخۆدەگرێت.

بەپێی دوایین ئامارەکان، تاوەکو ئێستا ٥٣٥ هەزار و ٣٢١ کەس لە عێراقدا توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش، ١١ هەزار و ٩٥٨ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٤٦٥ هەزار و ٤٥٢ کەسیش لە نەخۆشییەکە چاکبوونەتەوە.

لەو ژمارەیەش، لە هەرێمی کوردستاندا تاوەکو ئێستا ٩٣ هەزار و ٤٣٢ کەس توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون. هاوکات، ٥٧ هەزار و ٩٤١ کەسیان چاکبوونەتەوە و دوو هەزار و ٩٩٤ کەسیش گیانیان لەدەستداوە.