سەردێڕ:

لێدوانی پۆلیسی دهۆک لەبارەی کەیسی سۆلینا ئێڤێوە

فۆتۆ: 
2020-11-22

9359 جار خوێندراوەتەوە

وتەبێژی پۆلیسی دهۆک رایگەیاند، "پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ، تۆمەتبار سۆلین عوسمان خۆی رادەستی بنکەیەکی پۆلیس کردووە و لەو بنکەیەشەوە رەوانەی دادگای دهۆک کراوە."

هێمن سلێمان وتەبێژی پۆلیسی دهۆک بە ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، "تۆمەتبار سۆلین عوسمان (ناسراو بە سۆلینا ئێڤێ) خۆی رادەستی بنکەیەکی پۆلیس کردووە و لەو بنکەیەشەوە رەوانەی دادگای دهۆک کراوە"، دەشڵێت، "سۆلین عوسمان بە پێی ماددەی ٤٥٢ لە یاسایی سزادانی عێراقی سزادراوە."

ئەوەش خراوەتەڕوو، دواتر سۆلین بۆ چاکسازی ئافرەتان و مێردمنداڵان لە دهۆک گواستراوەتەوە و تاوەکو حکومەکەی تەواو دەکات، کە شەش مانگە هەر لەو زیندانەدا دەمێنێتەوە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، لەساڵی ٢٠١٨دا سۆلین چووەتە یەکێک لە رێکخراوەکانی ژنان لە دهۆک بۆ دەستخستنی کار، بەڵام لەلایەن پیاوێکەوە دەستدرێژی کراوەتەسەر، هاوکات سۆلین و چەند هاوڕێیەکی هێرشیان کردبووە سەر ئەو پیاوە و برینداریان کردبوو و ئەو کەسەش بەوهۆیەوە سکاڵای لەسەر سۆلین تۆماکردبوو.

‌بەپەلە