سەردێڕ:

ڤیدیۆ.. ساتی هەڵکوتانە سەر چێشتخانەیەکی سلێمانی لەلایەن چەند چەکدارێکەوە

فۆتۆ: 
2020-11-22

117743 جار خوێندراوەتەوە

پاش ئەوەی ئەمڕۆ ژمارەیەک کەس بە چەکە و جلی سەربازییەوە هەڵیانکوتایە سەر چێشتخانەی کامەران لە گەڕەکی عەقاری شاری سلێمانی، خاوەنی چێشتخانەکە لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند، "هێرشیانکردووەتە سەرمان و لێیان داوین."

لەبارەی رووداوەکەوە خاوەنی چێشتاخەنەک ئەوەی خستەڕوو، "کە ژمارەیەک کەس بە دوو ئۆتۆمبێلی جام رەش و چەکەوە کە بەشێکیان جلی سەربازیان لەبەردا بووە، کاتژمێر ١:٣٠ نیوەڕۆ و لەکاتی کارکدنیاندا هەڵیانکوتاوەتە سەر چێشتخانەکەیان و لێیان داون و هەڕەشەی کوشتنیان لێکردوون."

باسی لەويشکرد، کە پرسیویەتی بۆچی وادەکەن، بەڵام ئەو چەکدارانە هەر لێیان داون و جنێویان پێداون و هەڕەشەی کوشتنیان لێکردوون، دەشڵێت، نازانن ئەو کەسانە سەر بە کێن.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە ماوەی رابردوودا ئەو کرێچی باوکی یەکێک لەو کەسانە بووە کە ئەمڕۆ هەڵیانکووتاوەتە سەری، دەشڵێت پاش ئەوەی کێشەی یاسایی کەوتە نێوانیان و بە یاسا تەواویان کردووە، چووەتە چێشتخانە نوێیەکەی و ئاوی سەربانیان لێگرتووەتەوە، ئەویش چووە سکاڵای تۆمارکردووە، بەڵام پاش ماوەیەک سكاڵاکەی کشاندووەتەوە، بەڵام مادی گشتی "حق العام" هەر دەمێنێت، ئیتر ئەمڕۆ کوڕی ئەو کەسەی کرێچی بووە لەگەڵ ژمارەیەک چەکداردا هەڵیانکووتاوەتە سەری و لێیان داون.

راشیگەیاند، کە ماوەی ٢١ ساڵە لەو شەقامەدا کاردەکات و کێشەی لەگەڵ هیچ کەسێکدا نەبووە، داواش لە یەکێتی نیشتیمانی کوردستان دەکات بە هانایەوە بچن و یارمەتی بدەن، لە وەڵامی پرسیاری پەیامنێری ئێن ئاڕ تیشدا کە بۆچی داوا لە یاسا ناکات وتی، لەبەر ئەوەی ئەو کەسانە یاسایی نەبوون و سەر بە کەسێک بوون.