سەردێڕ:

لە رۆژئاوای کوردستان بۆ ماوەی ١٠ رۆژ قەدەغەی هاتوچۆ راگەيەنرا

فۆتۆ: 
2020-11-22

732 جار خوێندراوەتەوە

ئەنجومەنی جێبەجێکاری بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر لە رۆژئاوای کوردستان بۆ ماوەی ١٠رۆژ قەدەغەی هاتوچۆی لە ناوچەکانی حەسەکە، قامیشلۆ، تەبقە و رەققە راگەیاند.

بەڕێوەبەرايەتی خۆسەر لە راگەيەندراوێکدا بڵاويکردەوە، لە ٢٦ی تشرينی دووەمەوە تا ٥ی کانونی يەکەم بۆ ماوەی ١٠ رۆژ قەدەخەی هاتوچۆ لە هەریەکە لەناوچەکانی حەسەکە، قامیشلۆ، تەبقە و رەققە بەردەوام دەبێت، چونکە ئەو ناوچانە زۆرترين توشبووی کۆرۆنای تێدا تۆمارکراوە.

ئەوەش خراوەتەڕوو، لە رۆژانی قەدەغەی هاتوچۆدا سەرجەم خوێندنگاکان و زانکۆکان و باخچەکانی منداڵان دادەخرێن و تەنها دەزگا و بەڕێوەبەرایەتییەکان، کە خزمەت پێشکەش دەکەن بەکراوەیی دەمێننەوە، لەنێويشياندا نەخۆشخانە و نانەواخانەکان ناگرێتەوە، هاوکات ئاسانکاريش بۆ هاتوچۆی جوتیاران دەکرێت.

بەپێی ئامارەکانی دەستەی تەندروستی لە رۆژئاوای کوردستان، تا ئێستا شەش هەزار و ٥٩١ کەس توشی کۆرۆنا بوون لەو ژمارەيەش ١٧٨ کەس گيانيان لەدەستداوە و ٩٥٧ کەشيش چاکبوونەتەوە.