سەردێڕ:

پۆمپیۆ: بۆ پشتیوانی لە کابینەکەی کازمی لە عێراقین

فۆتۆ: 
2020-11-22

961 جار خوێندراوەتەوە

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، مانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق بۆ پشتیوانیكردنە لە کابینەکەی مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق.

مایک پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە ئەبوزەبی بە کەناڵی عەرەبییەی راگەیاند، ئەمریکا تاوتوێی ئەو رێکارانە دەکات, کە پێویستە بۆ روبەڕوبوونەوەی گروپە چەکدارەکان لە عێراق بیگرێتەبەر.

راشیگەیاند، ئەمریكا بەردەوام دەبێت لە هەوڵەكانی بۆ رێگریکردن لە هەژموونی ئێران لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بەدیهێنانی ئاشتی لە ناوچەكەدا.

لەبارەی چەکدارانی داعشیشەوە، پۆمپیۆ رایگەیاند، ئەمریکا سەرکردایەتی هاوپەیمانێتییەک دەکات، کە توانیویەتی لە شەڕی دژی داعشدا سەرکەوێت.

هەفتەی رابردوو، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەردانی بۆ چەند وڵاتێک دەستپێکرد و تاوەکو ئێستا سەردانی فەرەنسا، ئیسرائیل، تورکیا و ئەبوزەبی کردووە.