سەردێڕ:

چیرۆکی ئەو پیاوەی بە بەردێک بوو بە ملیۆنەر

فۆتۆ: 
2020-11-22

8129 جار خوێندراوەتەوە

لە سەرەتای مانگی ئابی رابردوودا، گەنجێکی ئیندۆنیزی دانیشتووی گوندێکی دوورەدەستی دوورگەی سۆمەترای ئەو وڵاتە گوێی لە دەنگێک دەبێت کە لە سەرەوە بەرەو خوارەوە دێت. سەرەتا زۆر دەترسێت، بەڵام کاتێک دەیپشکنێت، دەبینێت ماددەیەکی ئاسمانییە (کە ئێمە لەم هەواڵەدا بە بەرد ناوی دەبەین) و لەناو حەوت ملیار کەسدا بەر ماڵەکەی ئەو کەوتووە. دواتریش بۆی دەردەکەوێت کێشی بەردەکە نزیکەی دوو کیلۆگرامە و بەهای هەر گرامێکیش ٨٥٧ دۆلارە.

Josua Hutagalung with his meteorite find

گەنجەکە ناوی جۆسوا هەتاگالۆنگە و تەمەنی ٣٣ ساڵە و کاری دروستکردنی تابوت بووە، بەڵام ئیتر لەمەودوا بەشێویەکی سەرسوڕهێنەر دەبێتە ملیۆنەر چونکە بەهای کۆی بەردە ئاسمانیەکە بریتیە لە نزیکەی یەک ملیۆن و ٨٠٠ هەزار دۆلار (١٨٠ دەفتەر دۆلار)

Ebay screenshot listing a piece of the meteorite

گەنجەکە لە باسی بەردەکەدا دەڵێت، لە سەرەتای کەوتنەخوارەوەیدا زۆر گەرم بووە بە جۆرێک کە نەیتوانیوە دەستی لێبدات. تەنانەت، بەردەکە لەوکاتەی بەر زەوی کەوتووە شکاوە  و ١٥ سانتیمەتر زەویەکەی قوڵکردووە.

4-5-857-

هەتاگالۆنگ، باوکی سێ کوڕە و لە بەرامبەر گەڕانەوەی بەردەکە بۆ حکومەتی وڵاتەکەی بڕی ١.٨ ملیۆن دۆلاری وەرگرتووە، دەشڵێت، "هەمیشە ئارەزووری ئەوەم کردووە خودا کچێکم پێببەخشێت پێموایە کەوتنەخوارەوەی ئەم بەردە وەک نیشانەیەکە بۆ ئەوە".

-30-

شارەزایان و گەردوونناسان لەبارەی بەردەکەوە دەڵێن، تەمەنەکەی بۆ چوار ملیار و ٥٠٠ هەزار ساڵ پێش ئێستا دەگەڕێتەوە و کە بەنزیکەیی یەکسانە بە تەمەنی دروستبوونی هەسارەی زەوی.