سەردێڕ:

لەم شارەی هەرێم دوو نەخۆشخانە دروستدەكرێن

فۆتۆ: 
2020-11-22

9602 جار خوێندراوەتەوە

قائیمقامی بەردەڕەش رایگەیاند، لە بەردەڕەش نەخۆشخانەیەكی ١٠٠ قەرەوێلەیی و هەروەها نەخۆشخانەیەكی فریاكەوتن بە گوژمەی نزیكەی ٤٥ ملیار دینار دروست دەكرێن.

خەلیل مەحموود، قائیمقامی بەردەڕەش بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی راگەیاند، "لە قەزای بەردەڕەش دوو نەخۆشخانە دروست دەكرێن یەكێكیان دەستی پێكرابوو، بەڵام بەھۆی قەیرانی داراییەوە كارەكانی وەستاوە و چاوەڕێ دەكەین دەستی پێبكرێتەوە، كە نەخۆشخانەیەكی ١٠٠ قەرەوێڵەییە و بەشێكیشی جێبەجێكرا".

ئاماژەی بەوەشكرد، نەخۆشخانەیەكی فریاكەوتنیش دروستدەكرێت و ھەموو رێكارەكان گیراونەتەبەر، هەروەها زەوییشی بۆ تەرخانكراوە و تەنھا ماوە پارە تەرخانبكرێت و دەست بە دروستكردنی ئەویش بكرێت.

لە بارەی تێچووی پڕۆەكان ئەوەشی خستەڕوو، نەخۆشخانەی ١٠٠ قەرەوێڵەیی ٤٣ ملیاری بۆ تەرخانكراوە و ئەوەی فریاكەوتنیش ملیارێك و ٥٠٠ ملیۆن دینار.

ئەوەش لە كاتێكدایە، بەشێك لە دانیشتوانی ناوچەكانی هەرێمی كوردستان بەهۆی نەبوونی نەخۆشخانەی پێویست لە سنورەكانیان ناڕەزایەتی دەردەبڕن.