سەردێڕ:

مۆدێرنا: نرخی هەر ژەمە ڤاکسینێکمان لەنێوان ٢٧ بۆ ٣٥ دۆلاردایە

خاوەنی ڤاکسینە ئەمریکیە سەرکەوتووەکە
فۆتۆ: 
2020-11-22

12350 جار خوێندراوەتەوە

کۆمپانیایی مۆدێرنای ئەمریکی نرخی ڤاکسینە پەرەپێدراوەکەی بۆ فرۆشتن راگەیاند و هەر ژەمە ڤاکسینێکی لەنێوان ٢٥ بۆ ٣٧ دۆلاردا دیاریکردووە.

لەوبارەیەوە، ستیفان بانسەلی بەڕێوەبەری کۆمپانیای مۆدێرنای ئەمریکی تایبەت بە پەرەپێدانی ڤاکسین بە رۆژنامەی وێلت ئام سۆنتاگی ئەڵمانی راگەیاندووە، "ئێمە بەدوای قازانجێکی زۆرەوە نین و پێشموایە بە لەبەرچاوگرتنی ئەو تێچووە بەرزە تەندروستیەی کە کەسێک پێویستیەتی کاتێک تووشی کۆرۆنا دەبێت، نرخێکی دادپەروەرانەیە".

لە ١٦ی ئەم مانگەدا، کۆمپانیای مۆدێرنا رایگەیاند، ڤاکسینەکەیان بە رێژەی نزیکەی ٩٥% کاریگەریی نیشانداوە و چاوەڕێی پەسەندکردنی دەکەن بەشێوەیەکی فەڕمی لە چەند هەفتەی داهاتوودا.

راشیگەیاند، لە تاقیکردنەوەکانی کۆتایی ڤاکسینەکەی کۆمپانیای مۆدێرنادا ٣٠ هەزار خۆبەخش بەشدارییان کردووە کە نیوەیان دوو ژەم لە ڤاکسینەکەیان پێدراوە لە ماوەیەکدا کە چوار هەفتەی نێوان بووە و ئەنجامەکان دڵخۆشکەر بوون.