سەردێڕ:

دوای نۆ کابینەی حکومەتی هه‌رێم؛ هێشتا کێشەی کارەبا بەردەوامە

فۆتۆ: 
2020-11-21

2136 جار خوێندراوەتەوە

کەمتر لە 4 مانگ بەسەر لێدوانەکەی مەسروربازانیدا تێپەڕیوە، کە داوای لە وەزارەتی کارەباکرد، کارەبای نیشتیمانی لە 24 کاتژمێر نزیک بکەنەوە، بەڵام بە پێچەوانەوە، کارەبای نیشتیمانی بۆ 16 کاتژمێری رۆژانە، کەمبۆتەوە.

جاری یەکەم نییە، بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان، بەڵێنی چارەسەرکردنی یەکجارەی کەرتی کارەبا دەدەن.

چەند ساڵیک دەگەڕێینەوە بۆ دواوە، سەرەتای مانگەکانی ساڵی 2013 یە، ئاشتی هەورامی وەزیری ئەوکاتەی سامانە سروشتییەکان بە غرورێکەوە رۆژنامەنوسان دەڵێ، کارەبای نیشتیمانی 24 کاتژمێرە و ئەوەش وەک دەستکەوتێکی گرنگی حکومەت وەسفدەکات.

یەکەم کابینەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەساڵی 1992 دا پێکهات، ئێستا کە ساڵی 2020 و ژمارەی کابینەکان گەیشتۆتە 9 کابینە، جگە لە کابینەکانی سەردەمی دوو ئیدارەیی (ئیدارەی هەولێر و سلێمانی،) هێشتا کەرتی کارەبا بە یەکێک لە کەرتە پڕکێشەکان دادەنرێت و تائێستا بە ملیاران دۆلار لەو کەرتەدا خەرجکراوە، بەڵام بێ ئەوەی کێشەکە بە یەکجاری چارەسەر بکرێت.

دوای 29 ساڵ، حکومەت دەتوانێت بە نزیکەیی 15 کاتژمێر کارەبای نیشتیمانی بە هاوڵاتیان بدات، چاوەڕواندەکرێت لەگەڵ دەستپێکردنی وەرزی سەرمادا، کاتژمێرەکان بۆ 10 کاتژمێر کەمبکرێنەوە.

حکومەت بۆ پڕکردنەوەی کاتژمێرەکانی کارەبا، پەنای بۆ مۆلیدە ئەهلییەکان بردووە، کە ئەوەش مانگانە بارگرانی ماددی خستووەتە سەر هاوڵاتیان، بە تایبەت لە دۆخی ئێستادا کە موچەی موچەخۆران، بە نزیکی 60 رۆژ جارێک دەدرێت.

حاڵی حازر، وەبەرهێنانی کارەبا لە هەرێمی کوردستان رادەستی کەرتی تایبەت کراوە، حکومەت رۆژانە یەک ملیۆن و 700 هەزار دۆلار دەدات بە چەند کۆمپانیایەکی تایبەت لە بەرامبەر کڕینەوەی کارەبادا. بەوەش تێچووی ساڵانەی وەبەرهێنانی کارەبا دەگاتە 620 ملیۆن دۆلار.

سەرباری خەرجکردنی سەدان ملیار دۆلاری دیکە، بەناوی دروستکردنی وێستگەی نوێی و نۆژەنکردنەوەی وێستگە کۆنەکان.

RADEDITORSAVEDTAG_script src="chrome-extension://lmnganadkecefnhncokdlaohlkneihio/enable.js"></script