سەردێڕ:

وێنە.. ​لە رووداوێکی هاتوچۆدا لە گەرمیان کەسێک گیانی لەدەستدا

فۆتۆ: 
2020-11-21

3422 جار خوێندراوەتەوە

هاتوچۆی گەرمیان رایگەیاند، لەسەر ڕێگای نێوان کەلار - باوەنور لە نزیک گوندی سەید مەحمود لە رووداوێکى هاتوچۆدا کەسێک گیانیلەدەستدا و یەکێکى دیکەش بریندار بوو.

بەڕێوەبەرایەتى هاتوچۆى گەرمیان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لەسەر رێگای نێوان کەلار - باوەنور لە نزیک گوندی سەید مەحمود لە رووداوێکى هاتوچۆدا بەهۆى پێکدادانى دوو ئۆتۆمبێلى جۆرى مارسیدس بارهەڵگردا شۆفێرى یەکێک لە ئۆتۆمبێلەکان گیانیلەدەستدا و شۆفێرەکەى دیکەش بریندارووە.

ئاماژەبەوەشکراوە، بریندارەکە بۆ وەرگرتنی چارەسەری پێویست رەوانەی نەخۆشخانەی شەهید مەلا ئەحمەد کەلاری کراو پاش وەرگرتنی  چارەسەری پێویست بە هۆی سەختی برینەکەیەوە رەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی کرا.

باس لەوەشکراوە، لێکۆڵینەوە لە هۆکاری روودانی رووداوەکە لەلایەن تیمەکانی هاتوچۆوە دەستی پێکردووە.

بەپێی ئامارەکانی هاتوچۆی هەرێم، ساڵی رابردوو، زیاتر لە چوار هەزار و ٤٠٠ روداوی هاتوچۆ روویانداوە، کە بەو هۆیەوە ٥٧٥ کەس گیانیان لەدەستداوە و شەش هەزار و ٨٠٠ کەسیش برینداربوون.