سەردێڕ:

چی بەسەر جەستەت دێت ئەگەر شەوانە کەم بخەویت؟

فۆتۆ: 
2020-11-21

11577 جار خوێندراوەتەوە

بەپێی توێژینەوە زانستییەکان پێویستە هەر کەسێکی ئاسایی و پێگەیشتوو هەشت بۆ نۆ کاتژمێر بخەوێت، بەڵام ئەگەر کاتەکانی نوستن لەو رێژەیە کەمتربوو ئەوا کاریگەری خراپی بۆسەر تەندروستی جەستە دەبێت.

ماڵپەڕی "MSN" لە هەواڵێکدا ئاماژە بە کاریگەرییە خراپەکانی کەمخەوی دەکات بۆسەر تەندروستی جەستە ئەوانیش:

دەبێتەهۆی شلبوونەوە و تێکچوونی پێستی ڕوخسار

ئاوسان و ڕەشبوونی ژێرچاو و سووربوونەوەی چاو

زیادبوونی کێشی لەش

زیادبوونی ئارەزووی خواردنە خێراکان بەتایبەت ئەو خواردنانەی کە ڕێژەی چەوریان بەرزە

زۆر خواردنەوەی چا و قاوە

تێکچوونی لایەنی دەرونی و توڕەبونی بەردەوام

هەستکردن بە گۆشەگیری

لەدەستدانی تەرکیز و لەبیرچوونەوە

هەستکردن بە ژانەسەر و خێرابوونی لێدانەکانی دڵ