سەردێڕ:

وێنە.. لە هێرشێکی چەکداریدا بۆ سەر کابول هەشت کەس گیانیان لەدەستدا

فۆتۆ: 
2020-11-21

1644 جار خوێندراوەتەوە

وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی ئەفغانستان رایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ، زیاتر لە ٢٠ هاوەن گیراونەتە چەند ناوچەیەک لە ناوەندی شاری کابول و بەهۆیەوە هەشت کەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە ٣٠ کەسی دیکەش برینداربوون.

تاریق ئاریان وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی ئەفغانستان رایگەیاند، ئەو موشەکانە لە پشتی دوو ئۆتۆمبێلەوە هەڵدراون و چەن ناوچەیەکی جیاوازی پایتەختیان کردووەتە ئامانج.

هەر دوای هێرشە چەکداریەکە بزوتنەوەی تاڵیبان کە لە ئێستادا لە گفتوگۆی ئاشتیدایە لەگەڵ حکومەتی ئەفغانستان راگەیەندراوێکی بڵاوکردوە و نکوڵی لەوەکرد، کە ئەو هێرشانە لە لایەن ئەوانەوە ئەنجامدرابێت و تا ئێستاش هیچ لایەنێک بەرپرسیارێتی خۆی لەو هێرشە چەکداریانە ئاشکرانەکردووە.

بەپێی وتەی میدیاکانی ئەو وڵاتە، پێشبینی دەکرێت، ئەم هێرشە چەکداریە لە لایەن رێکخراوی چەکداری داعشەوە ئەنجامدرابێت، کە پێشتریش ئەو گروپە بەرپرسیارێتی چەند هێرشێکی هاوشێوەی موشەکی بۆ سەر دوو دامەزراوەی پەروەردەیی لە کابول لەئەستۆگرت، کە بەهۆی هێرشەکەوە ٥٠ کەس گیانیان لەدەستدابوو.

هاوکات، ئەم هێرشە چەکداریانە بەر لە چەند کاتژمێرێک لەوکاتە روویدا کە دیاریکرابوو بۆ کۆبوونەوەی مایک پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا لەگەڵ نوێنەرانی تاڵیبان و حکومەتی ئەفغانستان بە جیا لە دۆحای پایتەختی قەتەر.

لە مانگی ئەیلولی ئەمساڵدا لە قەتەر، بەهاوکاری ئەمریکا نوێنەرانی حکومەتی ئەفغانستان و بزوتنەوەی تاڵیبان، بە مەبەستی گفتوگۆی ئاشتی نێوانیان و کۆتایهێنان بە جەنگ کۆبوونەوە.

ئاماری کوژراوەکانی هێرشە مووشەکییەکەی سەر کابول بەرز بووەوە – کوردی –  RojNews.News

١٤ مووشەک ئاراستەی کابول کرا، ١٤ کەس بوونە قوربانی – کوردی – RojNews.Newsسلسلة انفجارات تهز کابول- الأخبار الدولی - وکالة تسنیم الدولیة للأنباء
هێرشێکی کوشندە پایتەختی ئەفغانستان دەهەژێنێتNews about #kabul on TwitterNews about #kabul on Twitter