سەردێڕ:

روسیا سزای بەسەر ٢٥ بەرپرسی باڵای بەریتانیادا سەپاند

فۆتۆ: 
2020-11-21

4362 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی دەرەوەی روسیا رایگەیاند، کە وڵاتەکەیان بڕیاری قەدەغەکردنی گەشتکردنی بۆ وڵاتەکەیان، بەسەر ٢٥ بەرپرسی بەریتانیادا سەپاند.

ئەمڕۆ شەممە، وەزارەتی دەروەی روسیا لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەم بڕیارە وەک کاردانەوەیەکە، لەبەرامبەر سەپاندنی سزا بەسەر ژمارەیەک لەبەرپرسانی روسیادا لەلایەن بەریتانیاوە، بەتۆمەتی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ.

رۆژی ٦ی تەمووزی ئەمساڵیش، پەرلەمانی بەریتانیا سزای بەسەر ٢٥ بەرپرسی روسیدا سەپاند، بەتۆمەتی تێوەگلانیان لەکەیسی ئەشکەنجەدان و دواتریش کوشتنی پارێزەر "سێرگی ماگنیستکی"، هاوکات، لەناو لیستی سزادراوانیشدا هەریەکە لە ئەلیکساندەر باسترکین سەرۆکی لیژنەی لێکۆڵینەوەی روسیا، ژەنەڕاڵ ڤیکتۆر گرین جێگری داواکاری گشتی، ئەلیکسی ئەنچین جێگری پێشووی وەزیری ناوخۆ، هەروەها ژمارەیەکی تر لە دادوەر، لێکۆڵەر و بەرپرسانی باڵای وەزارەتی ناوخۆی، لەخۆگرتبوو. 

سێرگی ماگنیستکی، لەساڵی ١٩٧٢ لەدایکبووە، راوێژکاری باج بووە لەروسیا، بەتۆمەتی دزینی پارچە کەلەپووری هونەری  Hermitag، لە مۆزەخانەی گشتی سانتپترسبۆرگ، حکومەتی روسیا لەمانگی تشرینی دووەمی ٢٠٠٨دا خستییە بەندیخانەوە لە مۆسکۆ.

دوای بەسەربردنی زیاتر لە ٣٥٨ رۆژ لەبەندیخانە و پێش حەوت رۆژ لە ئازادبوونی گیانی لەدەستدا، لەرووداوی گیانلەدەستدانەکەشیدا ژمارەیەک لە بەرپرسانی روسیا بە ئەشکەنجەدانی ناوبراو، دواتریش کوشتنی تۆمەتبار دەکرێن.