سەردێڕ:

داهاتووی ئیڤانکا چی دەبێت؟

فۆتۆ: 
2020-11-17

9237 جار خوێندراوەتەوە

رۆژنامەیەکی بەریتانی داهاتووی ئیڤانکا ترەمپ لە دەرەوەی کۆشکی سپی ئاشکرا دەکات

دوای ئەوەی میدیاکانی ئەمریکا سەرنەکەوتنی باوکییان لە هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا راگەیاند، رۆژنامەیەکی بەریتانی باس لە داهاتووی ئیڤانکای کچی دۆناڵد ترەمپ دەکات.

لەو بارەیەوە رۆژنامەکە باسی لەوەکردووە، پێش ئەوەی ترەمپ ببێت بە سەرۆك، ئیڤانکا سەرقاڵی بەڕێوەبردنی چەند کارێك بووە لە کۆمپانیای باوکیدا، هاوکات، گرنگی بە دیزانی جلوبەرگ دەدا و کۆمپانیای تایبەت بەخۆی هەبوو.

رۆژنامە بەریتانیەکە لەبارەی داهاتووی ئیڤانکاوە نوسیویەتی، کە لەدوای دوای ٢٠ی کانوونی دووەمی ساڵی داهاتوودا چەند بژاردەیەکی لەبەردەمدا دەبێت، کە یەکەمیان گەڕانەوەیە بۆ کاری پێشووی لە کۆمپانیاکەی باوکیدا، بەڵام گەڕانەوە بۆ کاری دیزانی جلوبەرگ کەمێك ئەستەمە، چونکە لە ساڵی ٢٠١٨دا ئیڤانکا بەهۆی سەرقاڵی بوونیەوە لە کۆشکی سپی کۆمپانیا تایبەکەی داخست.

ئەوەش لە کاتێکدایە، لە رۆژی ٣ی ئەم مانگەدا هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی لە ئەمریکا بەڕێوەچوو و میدیاکانی ئەمریکا رایانگەیاند، کە جۆ بایدنی کاندیدی دیموکراتەکان بە سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا دانرا.

لەلایەکی دیکەوە، کەمپەینەکەی ترەمپ لە رێگەی دادگای باڵای ویلایەتەکانەوە هەوڵیداوە پرۆسەی جیاکردنەوە و ژماردنی دەنگەکان هەڵپەسێرێت و لە هەندێک ویلایەتیشدا ژمارەیەکی زۆر لە دەنگەکان پوچەڵبکاتەوە و میدیاکانی ئەو وڵاتە باس لەوەدەکەن، "دۆناڵد ترەمپ تاوەکو ئێستا دۆڕانی قبوڵنەکردووە."

‌بەپەلە