سەردێڕ:

ڤیدیۆ.. ئۆتۆمبێلێکی نوێ دروست کراوە کە تەنها بە یەک لیتر بانزین کار دەکات

فۆتۆ: 
2020-11-13

6417 جار خوێندراوەتەوە

ئۆتۆمبێلێکی نوێ دروستکراوە کە کەمترین وزەی پێویستە و تەنها بە یەک لیتر بەنزین دەتوانێت نیوەی گۆی زەوی بگەڕێت.


ئۆتۆمبێلێکی نوێ دروستکراوە کە کەمترین وزەی پێویستە و تەنها بە یەک لیتر بەنزین دەتوانێت نیوەی گۆی زەوی بگەڕێت.

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی "ئۆدتی سێنتراڵ"، خوێندکارێکی " Eximus IV" ئۆتۆمبێلێکی نوێی دروست کرد کە لەسەر سکەی شەمەندەفەر دەڕوات و کەمترین بەنزینی دەوێت بۆ کار پێکردنی.

هەموو ساڵێک تیمە جیاوازەکان لە سەرانسەری جیهانەوە بە مەبەستی دروست کردنی ئۆتۆمبێلی تایبەت بە سکەی سەر شەمەندەفەر دەچنە وڵاتی سوید، و لە پێشبڕکێیەکدا تێستی ئۆتۆمبێلەکانیان دەکەن بۆ ئەوەی بزانن کامیان زۆرترین ماوە دەبڕێت و کەمترین سووتەمەنی دەسوتێنێت.

سکەیەک بە دووری ٣.٣٦ کیلۆمەتر دانراوە بۆ بەشداربووانی پیشبڕکێکە، و دەبێت ئۆتۆمبێلەکەیان توانای هەلگرتنی شەش کەسی هەبێت، و هەر یەکێک لە سەرنیشنەکانی بە لایەنی کەمەوە کێشی ٥٠ کیلۆگرام دەبێت.

پێشبڕکێکە ناوی " Delsbo Electric"ەو چوار ساڵە دەستی پێکردووە و تیمی Eximus IV بووەتە پێشەنگی پێشبڕکێکە و ئەمساڵیس وەک ساڵانی رابردوو پلەی یەکەمی بەدەست هێنا.

هەرچەندە هەموو ئۆتۆمبێلەکان بڕێکی زۆر کەم لە وزەیان پێویست بوو بەڵام ئۆتۆمبێلەکەی تیمی Eximus IV کەمترین وزەی پێویست بوو، تەنها پێویستی بە یەک لیتر بوو بۆ کارکردن.

پێشبڕکێکە لەسەر خێرایی نیە و زیاتر پەیوەستە بە دروست کردنی ئۆتۆمبێلەکەوە کە کەمترین وزەی پێویست بێت.