سەردێڕ:

سێ نیشانەی نەخۆشی شێرپەنجەی رژێنە دەرەقیەکان

فۆتۆ: 
2020-11-12

9715 جار خوێندراوەتەوە

کۆمەڵەی شێرپەنجەی ئەمریکی رایگەیاند، دەرکەوتنی چەند نیشانەیەکی دیاریکراو لە ملدا ئاماژەیە بۆ تووشبوون ىە نەخۆشی شێرپەنجەی رژێنە دەرەقیەکان.


کۆمەڵەی شێرپەنجەی ئەمریکی رایگەیاند، دەرکەوتنی چەند نیشانەیەکی دیاریکراو لە ملدا ئاماژەیە بۆ تووشبوون ىە نەخۆشی شێرپەنجەی رژێنە دەرەقیەکان.

شێرپەنجەی رژێنە دەرەقیەکان رەنگە لە سەرەتادا هیچ نیشانەیەکی ئاشکرای نەبێت، بەڵام لەگەڵ گەشەکردن و گەورەبوونیدا لەوانەیە ببێتە هۆی دەرکەوتنی سێ نیشانەی ئاگادارکەرەوە لە ملیدا .

کۆمەڵەی شێرپەنجەی ئەمریکی رایگەیاند،  ئەو کەسانی کە شێرپەنجەی رژێنە دەرەقیەکانیان دەبێت لەوانەیە ئەم سێ نیشانە لە ملیاندا دەربکەوێت، ئەوانیش، زیادبوونی بارستەی ملی بە خێرایی ، ئاوسانی ملی و هەبوونی ئازار لە پێشەوەی مل هەندێک جار دەگاتە گوێ.

نیشانەکانی تری شێرپەنجەی رژێنی دەرقی  بریتین لە، گۆڕانی دەنگ کاتێک شێرپەنجەکە بە درێژایی دەمارەکە بڵاودەبێتەوە، کە کۆنترۆڵی ئەو دەنگەژێیانە دەکات بە بۆری هەوادا درێژ دەبنەوە بەوەش دەتوانێت کاریگەری لەسەر کواڵیتی دەنگی کەسێک دروست بکات.

کۆکەکەش نیشانەیەکی دیکەی شێرپەنجەی رژێنە دەرەقیەکانە، ئەگەر کۆکەیەکی بەردەوامت هەبێت و هیچ پەیوەند بە سەرماوە نەبێت، کورتبوونی هەناسە و دژواری قووتدان ئەگەر گرێی رژێنەکە بەپێی پێویست گەورە بوو.

رژێنە دەرەقیەکان بە رژێنێکی شێوە پەپوولە پێناسە دەکرێت، دەکەوێتە بنکەی ملی ژێر سێوی ئادەمەوە ، فەرمانی ئەم رژێنانە  بەرهەمهێنانی هۆرمۆنە کە یارمەتی رێکخستنی رێژەی لێدانی  دڵ و پەستانی خوێن و پلەی گەرمی لەش دەدات .