سەردێڕ:

ئایا خواردنی بیبەری تون تەمەن درێژ دەکات؟

فۆتۆ: 
2020-11-11

11235 جار خوێندراوەتەوە

بیبەری تون یەکێکە لەو سەوزەواتانەی کە سوودێکی زۆری هەیە و تامێکی جیاواز و چێژبەخش دەدات بە خواردنەکان.


بیبەری تون یەکێکە لەو سەوزەواتانەی کە سوودێکی زۆری هەیە و تامێکی جیاواز و چێژبەخش دەدات بە خواردنەکان.

لە هەواڵێکی ماڵپەڕی "لاد بایبڵ"، ئاماژە بە توێژینەوەیەکی نوێ کراوە کە باس لە کاریگەریەکانی بیبەری تون دەکات.

لە توێژینەوەکەدا دەرکەوتووە کە ئەو کەسانەی کە رۆژانە بیبەری تون دەخۆن ئەگەری مردنیان لە گەنجیدا بە نەخۆشیەکانی شێرپەنجە و دڵ لە سەدا ٢٥ کەمترە لە چاو لەکەسانی تر.

توێژەرەکان دەڵێن کە بیبەری توون وەک ماددەیەکی دژە هەوکردن لە جەستەدا کار دەکات و ئەمەش چەندین سوود بە جەستە دەگەیێنێت.

پسپۆری نەخۆشیەکانی دڵ و سەرۆکی تیمی بەرپرسیار لە توێژینەوەکە "Bo Xu" لە کلینیکی کلیڤلاند لە ویلایەتی ئۆهایۆ وتی " رۆژانە خواردنی بیبەری تون دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی یەگەرەکانی تووشبوون بە نەخۆشیەکانی دڵ و شێرپەنجە."

 ئەو نموونانەی لە توێژینەوەکەدا کاریان لەسەر کرا بوو، لە وڵاتانی چین و ئیتاڵیا و ئێران و ئەمریکاوە هێنرابوون.







‌بەپەلە