سەردێڕ:

تەندروستی جیهانی پیرۆزبایی لە بایدن دەکات

فۆتۆ: 
2020-11-09

2339 جار خوێندراوەتەوە

بەرێوەبەری رێکخراوی تەندروستی جیهانی پیرۆزبایی لە جۆ بایدنی کاندیدی دیموکراتەکان دەکات و دەشڵێت، بۆ روبەڕوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، چاوەڕێی کاری هاوبەشن.

تێدرۆس ئەدهانۆم بەرێوەبەری رێکخراوی تەندروستی جیهانی لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر، بەناوی رێکخراوی تەندروستی جیهانییەوە پیرۆزبایی لە جۆ بایدن و کامالا هاریس کرد کە وەک سەرۆک و جێگری سەرۆک هەڵبژێردراون و رایگەیاند، "چاوەڕێی کاری پێکەوەیی لەگەڵ ئێوە و تیمەکەتان دەکەین بۆ روبەڕوبوونەوەی کۆرۆنا."

باسی لەوەشکردووە، قەیرانەکانی وەک کۆرۆنا گرنگی هاوکاری جیهانی لە پاراستنی ژیان و گوزەرانی خەڵک  دەردەخات.

لە ماوەی رابردوودا، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا، پەیوەندیەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ رێکخراوی تەندروستی جیهانی پچراند و لە رێکخراوەکە کشایەوە بە پاساوی ئەوەی کە لایەنگیری چین دەکات و لە روبەڕوبوونەوەی کۆرۆنادا شەفاف و بێ لایەن نییە.

جۆ بایدن، کاندیدی دیموکراتەکان لەو بارەیەوە رایگەیاندبوو، ئەگەر لە هەڵبژاردنەکاندا سەربکەوێت، یەکەم کار کە دەیکات ئەوەیە وڵاتەکەی دەگەڕێنێتەوە بۆ رێکخراوی تەندروستی جیهانی.