سەردێڕ:

ڤیدیۆ.. یەکەم قسەکردنی کامالا و بایدن بە تەلەفۆن

فۆتۆ: 
2020-11-07

9248 جار خوێندراوەتەوە

لە تویتێکدا کامالا هاریسی جێگری جۆ بایدن ڤیدیۆی یەکەم قسەکردنی خۆی و بایدنی بڵاوکردووەتەوە، کە ئەوەش دوای راگەیاندنی سەرکەوتنی بایدن لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەو وڵاتەدا دێت.

لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، کامالا بە بایدن دەڵێت، "ئەو کارەمان کرد جۆ، تۆ دەبیتە سەرۆکی داهاتووی ئەمریکا."

پاش ئەوەی میدیاکانی ئەمریکا سەرکەوتنی جۆ بایدنیان لە هەڵبژاردنەکاندا راگەیاند، کامالا هاریسیان وەک جێگری سەرۆکی نوێی ئەمریکا ناساند، کە یەکەم ژن و یەکەم رەشپێستە لە مێژووی ئەمریکادا ئەو پۆستە وەربگرێت، سێیەمین ژنیشە کە خۆی بۆ ئەو پۆستە کاندید کردووە.