سەردێڕ:

لە مێژووی ئەمریکادا؛ یەکەم ژن دەبێتە جێگری سەرۆک

فۆتۆ: 
2020-11-07

7229 جار خوێندراوەتەوە

دوای سەرکەوتنی جۆ بایدن لە هەڵبژاردنەکانی ئەمریکادا، بۆ یەکەمجار و وەک یەکەم ژن و یەکەم ڕەشپێست کامالا هاریس دەبێت بە جێگری سەرۆکی ئەمریکا.

پاش ئەوەی میدیاکانی ئەمریکا سەرکەوتنی جۆ بایدنیان لە هەڵبژاردنەکاندا دیاریکرد، کامالا هاریسیان وەک جێگری سەرۆکی نوێی ئەمریکا ناساند، کە یەکەم ژن و یەکەم رەشپێستە لە مێژووی ئەمریکادا ئەو پۆستە وەربگرێت، سێیەمین ژنیشە کە خۆی بۆ ئەو پۆستە کاندید کردوە. 

کامالا لە ساڵی ٢٠٠٣ وەک داواکاری گشتی ناوچەی سان فرانسیسکۆ دیاریکراوە  و لە ساڵەکانی ٢٠١٠ و ٢٠١٤ وەک پارێزەری گشتی کالیفۆرنیا هەڵبژێردراوە. هاوکات یەکەم ژنی بەڕەچەڵەک ئاسیایی بووە کە توانیویەتی کورسییەکی ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا بەدەستبهێنێت. 

کامالا هاریس لە ساڵی ١٩٦٤ لە شاری ئۆکلاند لە ویلایەتی کالیفۆرنیا لەدایکبووە، بەکالۆریۆسی لە زانکۆی هەوارد لە واشنتنی پایتەخت بەدەستهێناوە، دواتر یاسای لە کۆلێژی هایستینگز لە زانکۆی کالیفۆرنیا خوێندووە.

باوکی کامالا لە جامایکاوە چووەتە ئەمریکا و دایکی هیندییە و بەڕەچەڵەک ئاسیاییە.

Sen. Kamala Harris to visit Cleveland Friday