سەردێڕ:

ڤیدیۆ.. دوای هەڵبژاردنی بایدن ترەمپ دەچێت بۆ یاری گۆڵف

فۆتۆ: 
2020-11-07

84722 جار خوێندراوەتەوە

دوای راگەیاندنی سەرکەوتنی جۆ بایدن لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکادا، میدیاکانی ئەمریکا رایانگەیاند، کە دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەو وڵاتە، کۆشکی سپی جێهێشت و بەرەو یانەی گۆڵف لە ویلایەتی ڤێرجینیا بەڕێکەوت.

No description available.

پاش ئەوەی ئێوارەی ئەمڕۆ میدیاکانی ئەمریکا رایانگەیاند، جۆ بایدنی کاندیدی دیموکراتەکان بۆ هەڵبژاردنی ئەمساڵی سەرۆکایەتی ئەمریکا، توانی سەرکەوتن بەدەستبهێنێت و بە کۆی ٢٩٠ کورسی بە سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا دیاریبکرێت، دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا کۆشکی سپی بەجێهێشت و بەرەو ویلایەتی ڤێرجینیا بەڕێکەوت.

ئەوە یەکەمجارە لەمێژوودا، دیموکراتەکان بەسەر کۆمارییەکان بەمشێوەیە سەرکەوتن بەدەستبهێنن، کە تیایدا بایدن زیاتر لە ٤ ملیۆن دەنگی لە ترەمپ زیاترە، بایدن لە ٥٠.٦٪ دەنگی بەدەستهێناوە کە دەکاتە دەنگی ٧٤ ملیۆن و ٨٤٧ هەزار و ٨٣٤ کەس، ترەمپیش ٤٧.٧٪ی دەنگەکانی بەدەستهێناوە، ئەویش دەکاتە ٧٠ ملیۆن و ٥٩١ هەزار و ٥٣٥ دەنگ.

رۆژی ٣ی تشرینی دووەمی ئەم مانگە هەڵبژاردنی گشتی سەرۆکایەتی ئەمریکا بەڕێوەچوو، تیایدا هەریەکە لە دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئێستا و کاندیدی کۆمارییەکان و جۆ بایدنی جێگری پێشووی سەرۆکی ئەمریکا کێبڕکێی بردنەوەی کورسی سەرۆکایەتی ئەو وڵاتەیان کرد، لە ئەنجامدا جۆ بایدن بەبردنەوەی ٢٩٠ دەنگی ئەنجومەنی هەلبژاردنی ئەمریکا بوو بە سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەو وڵاتە.

هاوکات، تا ئێستا هەریەکە لە ویلایەتەکانی ئالاسکا، جۆرجیا و کارۆلاینای باکور، هێشتا ئەنجامی کۆتایی دەنگەکانیان رانەگەیاندووە.