سەردێڕ:

یەکەم وتەی بایدن دوای بوون بە سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا

فۆتۆ: 
2020-11-07

14862 جار خوێندراوەتەوە

دوای راگەیاندنی سەرکەوتنی لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکادا جۆ بایدن لە یەکەم تویتیدا رایگەیاند، "دەبمە سەرۆکی هەموو ئەمریکییەکان."

جۆ بایدن سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا بۆ چوار ساڵی داهاتوو، لە یەکەم وتەیدا کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویکردووەتەوە دوای هەڵبژاردنی رایگەیانووە، "ئەمریكا، شانازی دەكەم منت هەڵبژارد بۆ سەرۆكایەتیكردنی وڵاتە مەزنەكەمان."

دەشڵێت، "كاری ئێمە سەخت دبێت، بەڵام من بەڵێنتان پێدەدەم، کە دەبمە سەرۆکی هەموو ئەمریكییەکان، سەرجەم ئەوانەی دەنگیان پێداوم یان دەنگیان پێنەداوم."

ئەوەشی خستووەتەڕوو، "ئەو متمانەیە دەپارێزم كە ئێوە بە منتان بەخشیوە." 

ئەوەش دوای ئەوە دێت، کەمێک بەر لە ئێستا میدیاکانی ئەمریکا رایانگەیاند، جۆ بایدنی کاندیدی دیموکراتەکان بۆ هەڵبژاردنی ئەمساڵی سەرۆکایەتی ئەمریکا، توانی سەرکەوتن بەدەستبهێنێت و بە کۆی ٢٩٠ کورسی بە سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا دیاریبکرێت.