سەردێڕ:

ئەو ناوچانەی کۆرۆنا زۆرترین زیانی پێگەیاندوون دەنگیان بە ترەمپداوە

فۆتۆ: 
2020-11-07

2739 جار خوێندراوەتەوە

ئاژانسی هەواڵی ئاسیۆشەیتد پرێسی ئەمریکی ئەنجامی توێژینەوەیەکی ئاشکراکرد و تیایدا هاتووە، ئەو ناوچانەی کۆرۆنا زۆرترین زیانی پێگەیاندوون دەنگیان بە ترەمپداوە بە بەراورد بەو ناوچانەی کەمتر زیانی پێگەیاندوون.

ئەمڕۆ هەینی، ئاژانسی هەواڵی ئاسیۆشەیتد پرێسی ئەمریکی ئەنجامی توێژینەوەیەکی بڵاوکردەوە کە دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا و کاندیدی کۆمارییەکان بۆ سەرۆکایەتی ئەو وڵاتە پشتیوانییەکی زۆری لێکراوە لەلایەن دەنگدەرانی "ئەو ناوچانەی بەهۆی کۆرۆناوە زۆرترین زیانیان بەرکەوتووە"، ئەوەش هاتووە، توێژینەوەکە دەری خستووە ٩٣٪ی دەنگدەرانی ٣٧٦ ناوچەی جیاجیا کە کۆرۆنا زۆرترین زیانی پێگەیاندوون و بەرزترین ئاستی توشبوونیان تێدا تۆمارکراوە بە بەراورد بە ناوچەکانی تر، دەنگیان بە دۆناڵد ترەمپ کاندیدی کۆمارییەکان داوە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، لە کۆتا دیبەیتی نێوان دۆناڵ ترەمپ و جۆ بایدنی کاندیدی دیموکراتەکاندا، ترەمپ بەرگری لە سیاسەتی خۆی لە روبەڕوبوونەوەی پەتای کۆرۆنادا کرد و رایگەیاند، "ئابوری جیهانمان داخست لەروبەڕوبوونەوەی کۆرۆنای چینی، بەڵام ناتوانین سەر لەنوێ وڵات دابخەینەوەباسی لەوەشکردبوو، "ڤاکسینی کۆرۆنا لەماوەی چەند هەفتەی داهاتوودا ئامادە دەبێت".

لە بەرامبەردا، جۆ بایدن ترەمپی بە لاوازی پلانەکەی لەروبەڕوبوونەوەی کۆرۆنا تۆمەتبار کرد و رایگەیاند، "سەرۆکێک بەرپرسبێت لە مردنی ئەو ژمارە زۆرەی خەڵک بەهۆی کۆرۆناوە شایستەنیە لە دەسەڵاتدا بمێنێتەوە".