سەردێڕ:

پۆلیسی واشنتن دەستگیرکردنی ژمارەیەک خۆپیشاندەری راگەیاند

فۆتۆ: 
2020-11-04

922 جار خوێندراوەتەوە

پۆلیسی واشنتن رایگەیاند، هەشت خۆپیشاندەریان لە شاری سیاتل لە واشنتنی پایتەخت  دەستگیرکردووە پاش ئەوەی لە کاتە درەنگەکانی کۆتایی شەودا هاتوونەتە سەر شەقام و دروشمی "ژیانی رەشپێستەکان گرنگە"یان بەرزکردووەتەوە، پارێزگاری واشنتنیش دەڵێت، پێشوازی لە خۆپیشاندانی ئاشتیانە دەکەن، گەر بەلاڕێدا نەبرێت و توندوتیژی لێبکەوێتەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، میدیاکانی ئەمریکا رایانگەیاند، تا ئێستا هیچ هەواڵێک لەبارەی برینداربوونی خۆپیشاندەران و پۆلیس پەیوەست بە خۆپیشاندانەکانی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکاوە نییە، ئەوەشی خستووەتەڕوو، لە خۆپیشاندانەکەدا خۆپیشاندەران دروشمی "ژیانی رەشپێستەکان گرنگە"یان بەرزکردووەتەوە.

لەوبارەشەوە، پۆلیسی واشنتنیش رایگەیاندووە، یەکێک لە دەستگیرکراوەکان بزماری لەسەر رێگای گشتی هەڵڕشتووە، هاوکات کەسێکی دیکەیان بە ئۆتۆمبیلەکەی خۆی کردووە بەناو خۆپیشاندەران و پۆلیسدا.

هاوکات، مۆریاڵ باوز پارێزگاری واشنتۆن باسی لەوەکردووە، هێزەکانیان بۆ روبەڕوبوونەوەی هەر حاڵەتێکی ناخوازراو و کتوپڕ ئامادەن، دەشڵێت، پێشوازی لە خۆپیشاندانی ئاشتیانە دەکەن، گەر بەلاڕێدا نەبرێت و توندوتیژی لێبکەوێتەوە.

لە واشنتنی پایتەختی ئەمریکا لە رۆژی سێشەممەوە، بەهۆی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەو وڵاتە رێوشوێنی توندی ئەمنی گیراوەتەبەر.