سەردێڕ:

میدیاکان: تائێستا ١٤ کەس لە بومەلەرزەکەی تورکیا و یۆناندا گیانیان لەدەستداوە

فۆتۆ: 
2020-10-30

14257 جار خوێندراوەتەوە

میدیاکانی تورکیا بڵاویانکردەوە، بەهۆی بومەلەرزەکەی پارێزگای ئیزمیرەوە ١٢ کەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە ٤٠٠ی دیکەش برینداربوون. هاوکات، میدیاکانی یۆنانیش بڵاویانکردەوە، بەهۆی بومەلەرزەکەوە دوو منداڵ لە دوورگەی سامۆسی ئەو وڵاتە گیانیان لەدەستداوە.

هاوکات، ئیدارەی بەڕێوەبردنی کارەسات و باری لەناکاوی تورکیا (ئافاد) رایگەیاند، بومەلەرزەیەک بەگوڕی 6.6 پلەی رێختەر لە شاری سەفەریهیساری سەر بە پارێزگای ئیزمیر روویداوە، دەشڵێت، بومەلەرزەکە بە قوڵایی ١٦.٥٤ کیلۆمەتر بووە و کەناراوەکانی سەفەریهیسار ناوەندەکەی بووە.

لەلایەکی دیکەوە، وەزیری ناوخۆی تورکیا رایگەیاند، "بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی پێمان گەیشتوون شەش باڵەخانە لە ناوچەکانی بیراکیلۆبۆرنۆفا لە ئیزمیر داڕماون".

پێشتر والی ئیزمیر رایگەیاند، نزیکەی ٢٠ باڵەخانە بەهۆی بومەلەرزەکەوە داڕماون.

ئەوەش لە کاتێکدایە، هەر ئەمڕۆ بومەلەرزەیەکی دیکە بەگوڕی 4.1 پلەی رێختەر لە پارێزگای بینگۆلی تورکیا روویدابوو.