سەردێڕ:

لەبارەی تۆڵەکردنەوەی قاسم سولەیمانیەوە هۆشداری دەدرێت

فۆتۆ: 
2020-10-30

10448 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی بەرگری ئەمریکا رایگەیاند، چەند بەرپرسێکیان مەترسی ئەوەیان لەسەرە لە تۆڵەی کوشتنی قاسم سولەیمانی هێرشیان بکرێتەسەر.

تۆڕی هەواڵی ئێن بی سی ئەمریکی لە زاری چەند بەرپرسێکی ئەمریکی لە وەزارەتی بەرگرییەوە بڵاویکردەوە، هەڕەشەکانی تۆڵەکردنەوەی قاسم سولەیمانی لەلایەن ئێرانەوە تا ئێستاش بەردەوامیان هەیە و هەڕەشەکانیش لەناو ئەمریکادان.

بەگوێرەی زانیارییەکانی دەزگای هەواڵگری ئەمریکا (سی ئای ئەی) و بەهاوکاری نوسینگەی لێکۆڵینەوەی فیدڕاڵی (ئێف بی ئای)، زانیارییان دەستکەوتووە لە هەبوونی هەڕەشەی بە ئامانجگرتنی ئەو بەرپرسە باڵا ئەمریکیانەی کە دەستیان هەبووە لە کوشتنی قاسم سولەیمانیدا.

باس لەوەشکراوە، لە ماوەی رابردوودا، بەرپرسێکی باڵای پنتاگۆن رووبەڕووی هەوڵی تۆڵەسەندنەوە بووەتەوە لەلایەن هاوڵاتییەک، کە بە رەگەز ئێرانییە و لە ویلایەتی ڤێرجینیا دادەنیشێت، ئەو هاوڵاتییە ئێرانیە نزیکەی ١٠ کیلۆمەتر بە شوێن ئۆتۆمبێلی ئەو بەرپرسە ئەمریکییەوە بوو.

لە سەرەتای ئەمساڵدا، قاسم سولەیمانی فەرماندەی فەیلەقی قودسی ئێران لە فڕۆکەخانەی بەغدا لەلایەن ئەمریکاوە کوژرا، دوای رووداوەکەش ئێران هەڕەشەی ئەوەیکرد، کە تۆڵەی دەکەنەوە.