سەردێڕ:

تەندروستیی عێراق ئاماری ٢٤ کاتژمێری توشبووانی کۆرۆنای راگەیاند

فۆتۆ: 
2020-10-30

2300 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق رایگەیاند، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، هەزار و ٨٧٦ حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا و دوو هەزار و ٣٢٣ چاکبوونەوە و ٢٢ گیان لەدەستدان تۆمارکراوە.

 ئەمڕۆ هەینی، وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، هەزار و ٨٧٦ حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکراوە، بە جۆرێک ٨١٣ حاڵەتیان لە بەغدان.

ئەوەش خراوەتەڕوو، دوو هەزار و ٣٢٣ کەس لە نەخۆشییەکە چاکبوونەتەوە، کە ٩٠٨ کەسیان لە بەغدان.

ئاماژە بەوەشكراوە، ٢٢ کەس بە نەخۆشییەکە گیانیان لەدەستداوە.

بەپێی دوایین ئامارەکان، تا ئێستا ٤٧٠ هەزار و ٦٣٣ کەس لە عێراقدا توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش ١٠ هەزار و ٨٦٢ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٣٩٧ هەزار و ٢٤١ کەسیش لە نەخۆشییەکە چاکبوونەتەوە.