سەردێڕ:

وەزیری بەرگریی ئەمریکا لە ئیسرائیلە

فۆتۆ: 
2020-10-30

1593 جار خوێندراوەتەوە

وەزیری بەرگریی ئەمریکا بە سەردانێک چووەتە ئیسرائیل و لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی ئەو وڵاتە و وەزیری بەرگریدا کۆبووەتەوە.

لە راگەیەندراوێکدا کە وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا 'پنتاگۆن' بڵاویکردووەتەوە باس لەوەکراوە، مایک ئیسپەر لە تەل ئەبیب لە لایەن ناتانیاهۆوە پێشوازی لێکراوە و هەردوولا تاوتوێی بارودۆخی ئەمنی ناوچەکەیان کردووە و پابەندی خۆیان لەبارەی هاریکاریکردن لەپێناو بەرژەوەندییەکانی هەردوو وڵاتدا دووپاتکردووەتەوە.

لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، ''ئێسپەر پابەندی ئەمریکای دووپاتکردووەتەوە لەبارەی دەستەبەری باڵادەستی سەربازیی ئیسرائیل."

هاوکات، ئێسپەر و ناتانیاهۆ تاوتوێی قۆناغی ئاساییکردنەوەیان لەنێوان ئیسرائیل و وڵاتانی عەرەبیدا کردووە.

لە راگەیەندراوەکەی پنتاگۆندا ئاماژە بەوەشکراوە، ئێسپەر لە تەلئەبیب لەگەڵ گانتزی وەزیری بەرگریدا کۆبووەتەوە و تاوتوێی هاریکاریی نێوان هەردوو وڵاتی کردووە لە بواری بەرگرییدا.

ئەوەش دوای ئەوە دێت، لەدوای سەردانەکەیەوە بۆ بەحرەین و ئوردن، ئێسپەر سەردانی ئیسرائیلی کرد.