سەردێڕ:

بومەلەرزەیەک بەگوڕی 6.6 پلەی رێختەر لە تورکیا و یۆنان روویدا

فۆتۆ: 
2020-10-30

5514 جار خوێندراوەتەوە

ئیدارەی بەڕێوەبردنی کارەسات و باری لەناکاوی تورکیا رایگەیاند، بومەلەرزەیەک بەگوڕی 6.6 پلەی رێختەر لە پارێزگای ئیزمیر روویداوە، دەشڵێت، لە پارێزگای ئیستەنبوڵ و چەند پارێزگایەکی دەوروبەریشدا هەستی پێکراوە. هاوکات، بەگوێرەی سەرچاوەکان بومەلەرزەکە چەند دوورگەیەکی یۆنانیشی گرتووەتەوە.

ئیدارەی بەڕێوەبردنی کارەسات و باری لەناکاوی تورکیا (ئافاد) رایگەیاند، بومەلەرزەیەک بەگوڕی 6.6 پلەی رێختەر لە شاری سەفەریهیساری سەر بە پارێزگای ئیزمیر روویداوە، دەشڵێت، بومەلەرزەکە بە قوڵایی ١٦.٥٤ کیلۆمەتر بووە و کەناراوەکانی سەفەریهیسار ناوەندەکەی بووە.

باس لەوەشکراوە، لە پارێزگاکانی ئیستەنبوڵ و ئیزمیر و پارێزگاکانی دەوروبەریشیاندا هەستی پێکراوە، دەشڵێت، بومەلەرزەکە لە کاتژمێر ٢:٥١ خولەکدا بووە.

هاوکات، یاڤوز سەلیم پارێزگاری ئیزمیر رایگەیاندووە، چەند باڵەخانەیەک زیانێکی کەمیان بەرکەوتووە و دەشڵێت، لە ئێستادا دەستیان بە گەڕان و پشکنینەکان کردووە و هیچ زانیارییەکیان لەبارەی زیانی گیانییەوە پێنەگەیشتووە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، هەر ئەمڕۆ بومەلەرزەیەکی دیکە بەگوڕی 4.1 پلەی رێختەر لە پارێزگای بینگۆلی تورکیا روویدابوو.