سەردێڕ:

نیشانەکانی بوونی کرم لە گەدەدا

فۆتۆ: 
2020-10-29

34393 جار خوێندراوەتەوە

کرمی گەدە کە دەگوازرێتەوە بۆ هەناو زۆرکات لە رێگەی خواردن و کەشوهەوای پیسەوە دەچێتە گەدەوە، کەسەکە توشی گرفتی تەندروستیی دەکاتەوە، بە جۆرێک زیان بە کرداری هەرسی دەگەیەنێت.

ماڵپەڕی سیحەتی لەوبارەیەوە نوسیوویەتی، بوونی کرم لە گەدە جگە لەو زیانەی بە کرداری هەرسی دەگەیەنێت هۆکارە بۆ کەمبوونەوەی زینک و ئاسن و ڤیتامینی بی ١٢ لە جەستەدا، لە دیارترین نیشانەکانی بریتین لە:

-بوونی ئازارێکی توند لەسەرو گەدە

-کەسی توشبوو هەست بە دڵەکزە دەکات

-کاتێک ناندەخوات لە قورگ و سورێنچکیدا هەست بە سوتانەوە دەکات

-هەست بە دڵتێکهەڵاتن دەکات و هەندێک کات دەبورێتەوە

-توشی ئاوسان دەبێت

-هەست بەبێهێزی و سەرگێژخواردن دەکات

-هەڵوەرینی قژ و لاوازبونی نینۆکەکان

-لە حاڵەتی توندبوونی نەخۆشییەکەدا مەترسی توشبوون بە شێرپەنجەی گەدەی لێدەکرێت.