سەردێڕ:

بەم خواردنانە پارێزگاری لە سییەکانت بکە

فۆتۆ: 
2020-10-27

13098 جار خوێندراوەتەوە

بەپێی نوێترین توێژینەوەی بواری خۆراک هەندێک جۆری خۆراک هۆکارن بۆ پاککردنەوە و پارێزگاریکردن لە تێکنەچوونی تەندروستی سییەکان، وەکو سێو و ماسی سەلەمون و چەند خۆراکێکی تر.

ماڵپەڕی "بۆڵد سکای" ئاماژە بەو خۆراکانە دەکات کە هۆکارن بۆ پارێزگاریکردن لە تەندروستی سییەکان و لە توێژینەوە زانستییەکەدا ئاشکراکراوە.

لە توێژینەوەکەدا هاتووە، هەموو رۆژێک خواردنەوەی پەرداخێک ئاوی سێو ئەگەرەکانی توشبوون بە هەوکردنی سییەکان کەمدەکاتەوە، هەروەها ئافرەتانی دووگیان رۆژانە بە بەردەوامی سێو بخۆن منداڵەکانیان کەمتر رووبەڕووی نەخۆشی رەبۆ دەبنەوە.

ماسی سەلەمون بەهۆی دەوڵەمەندیی بە ئۆمێگا سێ بەرگری دەکات لە نەهێشتنی بەکتریای زیانبەخش لە سییەکان و رێژەی هەوکردنی سییەکان کەمدەکاتەوە.

خواردنی چای سەوز کە ماددەی دژە ئۆکسانی تێدایە کاردەکات بۆ کەمکردنەوەی هەستیاریی بۆنکردن و تەنگەنەفەسی، قاوەش کرداری بەدهەرسی کەمدەکاتەوە.

پزیشکان ئامۆژگاری ئەو کەسانە دەکەن کە کێشەی تەندروستی سییەکانیان هەیە دانەوێڵەکان و ئەو خواردنانەی دەوڵەمەندن بە ڤیتامین C بخۆن کە دژی هەوکردن و نەخۆشیی سییەکانن.

هەروەها لە کۆتاییدا ئەوە خراوەتەڕوو، پێویستە خەڵکی پەیڕەوی سیستمێکی خۆراکی بکەن کە رێژەیەکی زۆر لە میوە و سەوزەواتەکانی تێدابێت لەگەڵ سیر و زەنجەفیل و بڕۆکلی، ئەمەش لەپێناو پاراستنی تەندروستی سییەکان و بەدووربوون لە نەخۆشییە مەترسیدارەکان کە توشی سییەکان دەبێت.