سەردێڕ:

ناحیەی کەڵەکچی چەندین کێشەی خزمەتگوزاریی هەیە

فۆتۆ: 
2020-10-27

1703 جار خوێندراوەتەوە

ناحیەی کەڵەکچی لە سنوری پارێزگای دهۆک چەندین کێشەی خزمەتگوزاریی هەیە و بەشێک لە هاوڵاتیانیش دەڵێن، حکومەت ناحیەکەیانی پشتگوێ خستووە.

ئەندامێکى ئەنجومەنى پارێزگاى دهۆکیش دەڵێت، چەندین جار داواى پڕۆژەى خزمەتگوزارییان کردووە، بەڵام بێسوود بووە.