سەردێڕ:

بۆ یەکەم جار؛ ترەمپ چەند راستییەکی ژیانی ئاشکرادەکات

فۆتۆ: 
2020-10-27

7703 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، پێش ئەوەی ببێت بە سەرۆکی ئەمریکا لە ئێستا دڵخۆشتر بووە، دەشڵێت، "ئێستادا لەپێناو چینی مامناوەندا دەجەنگم."

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لە ویلایەتی ویسکۆنسندا ئەوەی خستەڕوو، "پێش ئەوەی ببم بە سەرۆک ژیانم زۆر ئاسانتربووە و دڵخۆشتربووم، نەمزانیوە لە کاتی بوونم بە سەرۆک ئەوەندە ژیانم قورس دەبێت."

باسی لەوەشکردوە، "دوای تەواوبوونی هەڵبژاردنەکان دەگەڕێمەوە ماڵەوە، چەند رۆژێک دەخەوم"، دەشڵێت، ''من لە پێناو چینی مامناوەنددا دەجەنگم، بەڵام بایدنی کاندیدی کۆمارییەکان تەنیا بیر لە بەرژەوەندییەکانی خۆی و خێزانەکەی دەکاتەوە."

ئەوەشی خستووەتەڕوو، "جەنگی بایدن لەپێناو کوڕەکەیدایە هەر وەکو ئەوکاتەی جێگری ئۆباما بوو سەرقاڵی بازرگانی نایاسایی بوو لەگەڵ چین و ئۆکرانیادا."

لە چەند رۆژی رابردووشدا، ترەمپ جەختی لەوەکردبووەوە، بایدن و رەفتارەکانی هۆکاری سەرەکی بوون بۆ خۆ کاندیدکردنی لە هەڵبژاردنەکانی ساڵی ٢٠١٦.